کەمین لە خان یونس: تانک و سەربازەکانی داگیرکەر کرانە ئامانج

کەتائیبی قەسام ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر گروپێک سەربازی داگیرکەر ئەنجام دایەوە کە لە نزیکەی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەیی لە ناوەڕاستی شاری خان یونس جێگر بوبوون.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا تانکێکی مەرکاوا و زرێپۆشێک کرا ئامانج و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە هەوڵی گواستنەوەی قوربانییەکانی داگیرکەر چەندین کاتژمێر خایاند.
دوای ئۆپڕاسیۆنەکە هێزەکانی داگیرکەر هێزی زیاتریان ڕەوانەی ناوچەکە کرد و سەربازە داگیرکەران رووبەرووی تەقەی چڕی هێزەکانی بەرخۆدان بوون.
سوپای داگیرکەر هێشتا راگەیەندراوێک لەبارەی ئۆپڕاسیۆنەکە بڵاو نەکردووە.
بەرەی بەرخۆدان جەخت لەوە دەکات کە ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە تەواوی بەرەکان بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کەراچی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان لە وتارەکەیدا رایگەیاند، بەرخۆدان چەک دانانێت و تەسلیم نابێت.
لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا بەهۆی هەڵسانی لافاو لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسانی ناوچەکە هۆشداری زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان دەدەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٣٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ٩٥٧ کەس.